ترامپ بەنیاز نیە تا 20ی ئەم مانگە دەست لەكار بكێشێتەوە

جیهان
14:08 - 2021-01-11

كەناڵی CBSی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترمپی سەرۆكی ماوە بەسەرچووی ئەمریكا سەرجەم پەیوەندیەكانی لەگەڵ مایك پێنسی جێگری راگرتوە و ئامادەش نیە، تا 20ی ئەم مانگە دەست لەكاربكێشێتەوە وبەرپرسیارێتی هێرشەكەی سەر كۆنگرێسیش هەڵبگرێت .
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەوكەناڵە ئەمەریكییە : ترەمپ بەنیازە هەفتەی داهاتو چەند ئەركێكی فەرمی خۆی دەستپێبكاتەوە، لەوانەش پەیوەندی و چالاكی دیپلۆماسیەكانی پەیوەست بە ئەمریكا و هەروەها سەردانێكی فەرمی بۆ سنوری نێوان ئەمریكا و مەكسیك ئەنجامبدات. 
چوارشەممەی رابردو ژمارەیەك لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە هێرشیانكردە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا، لەئەنجامیشدا پێنج كەس كوژران و زیاتر لە 50 كەسی دیكەش برینداربون، 68 كەسیش لەسەر  روداوەكە دەستگیركران.

 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP