مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 30 هەمین ساڵیادی دەرچوونی كوردستانی نوێوە بوسكەیەكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە هیوادارین ئەم دیارییە بەنرخەی سەرۆك مام جەلال بۆ رۆژنامەوانیی كوردی و ئەم تەلارە بەرزەی راگەیاندنی یەكێتی هەر لە بەرزی و گەشەكردنی بەردەوامدا بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئومێد دەكەین، بە هەموومانەوە، پشتیوانی دیاریكردنی رۆژێكی گشتی بۆ راگەیاندنی یەكێتی بین كە رەمز بێت بۆ یەك خیتابی و یەك تیمی لەمەودوای راگەیاندنەكەمان لە قۆناغی نوێبوونەوەدا.
هاوكات محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی ی.ن.ك لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، لە دوای دەرچواندنی یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی "كوردستان" كوردستانی نوێ بووە دووەم وێستگەی رۆژنامەوانی لە مێژووی نوێی رۆژنامەگەری كوردی، كە تێیدا تەواوی توانا كولتوری و ئەدەبییەكانی دەستەبژێر و نووسەرانی كورد بەبێ جیاوازی لەو رۆژنامەیەدا بەرجەستە بووە و رەنگیداوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو (كوردستانی نوێ) لە دوای راپەڕین، وەرچەرخانێك بوو توانیی هەموو ئەو تەنگ و بەربەستانە بشكێنێ كە پێشتر بوو بوونە ئاستەنگ لە بەردەم كایەی رۆژنامەگەری كوردی و بووە سەرقافڵە لە كوردستانی ئازاددا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP