عیراق پێویستی بە 149 ملیار دینار هەیە بۆ باشكردنی كارەبا

عێراق
14:14 - 2021-01-11

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندووە ، لەسەر داوای مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پلانێكی گونجاویان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا و وزە ئامادەكردوە و دەكرێت لە ڕێی ئەو پلانەوە كۆتایی بە كێشەی كەمی كارەبا بهێنرێت .
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق وتیشی , بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە پێویستیان بە بڕی ١٤٩ ملیار دینار هەیە و لە ئێستادا داواكارییان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە تا ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتی كارەبا دابین بكات. 
دوپاتیشیكردۆتەوە پێویستە وەزارەتی كارەبا پشت بە هەوڵەكانی خۆی ببەستێت لەپێناو جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی وزە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP