ئەمڕۆ سێشەممە 12-1-2021، ئارام قادر خەباتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی قەزای خورماتووی كرد.
لە سەردانەكەدا بە ئامادەبونی مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ ی ڕێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی مەڵبەند و كادر و لاوی شارەكە لە بارەگای مەڵبەند كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا چەند تەوەرێكی جیا باسكرا و تاوتوێی بارودۆخی شارەكە و گرنگیدان بە گەنج و خەڵكی قەزاكە كرا لە هەموو روویەكەوە.
دواتر بەڕێزیان سەردانی چەند گەڕەكێكی شارەكەی كرد و چووە ماڵی شەهید پشتیوان كەریم كە لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوە لە كاتی گەڕانەوەی لە وەرزش تەقەی لێكرا و شەهید كرا.
هەروەها لە مەڕاسیمێكدا لە یانەی وەرزشی هاوكاری سڵاو و خەڵاتی مادی هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیاندە وەرزشوانانی خورماتوو و بەڵێنی چارەسەركردن و جێبەجێكردنی داواكاریەكانیدا.
و وەك سوپاس و پێزانینێك لە لایەن یانەی هاوكاری و لیژنەی تیپە میلـلییەكان خەڵاتی ڕێزڵێنان بەخشرایە بەڕێزیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP