لە خورماتوو پارتە كوردستانییەكان بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان تاوتوێ دەكەن

کوردستان
15:20 - 2021-01-12


لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەقەزای خورماتو، لەبارەی چۆنیییەتی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای قەزاكە، لە بارەگای حزبی شیوعی عیراق كۆبونەوە.
كەریم شوكر، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بارەیەوە، وتی، لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق و بەردەوامیدان بەكۆبوونەوەكانی نێوان پارتە كوردستانییەكان لەخورماتو بەئامانجی پێكهێنانی لیستێكی هاوبەشی یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردنەكان.
كەریم شوكر روونیشی كردەوە كە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی تیرۆركردنی گەنجێكی كوردی قەزاكە كەپێش چەند رۆژێك بەدەستی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو شەهید كرا، و داواش لەلایەنە ئەمنییەكان كرا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن و تاوانباران بدۆزرێنەوەو بدرێن بەدادگا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP