سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی (ئارن بلبل) دژ بە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) لەناوچەی ئاگرێ دەستپێكرد.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ئەمڕۆ12-1-2021 لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بۆئەوەكردوە كە، دوای كۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنی (یلدرم) لە 10كانونی یەكەمدا، ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی نوێیان لەژێر ناوی (ئارن)دژ بە گەریلاكانی پەكەكە دەستپێكردوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا، باس لەوەشكراوە كە ناوی ئۆپراسیۆنەكە بەنێوی چەكدارێكی وەزارەتەكەیانەوە ناونراوە كە لەلایەن گەریلاوە لە رۆژی 11 ئاب 2017 كوژراوە.
رونشیكردوەتەوە كە ئۆپراسیۆنەكە بە بەشداری هەزارو 71 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان دەستیپێكردوە لە چیای (تەندروك)ی سەربە ناوچەی ئاگرێ.
هەر لەو بارەیەوە، سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا لە توێتێكدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی، كە شەهید بوێریی (ئارن بلبل)، بوێریی زیاتری پێبەخشیون و ئۆپراسیۆنەكەشیان بەنێو ئەو ناوناوە تا زەبر لە پەكەكە بدەن كە تیرۆرست ناوی بردون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP