بڕیاردەری پەرلەمانی ئەوروپا، ناچۆ سانشیز ئاموور، رایگەیاند، كە پەرلەمانی ئەوروپا نامەی (ئەوین و عشیق)ی لە توركیا ناوێت، بەڵكو راستیی بەڵگەداری پێویستە.
روونشیكردەوە، ئەگەر توركیا بە راستیی خواستی ئەوەیە ببێتە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوا پێویستە راستییەكان بە بەڵگەوە پێشكەش بكات، نەك هەر نامەی عەشق بنێرێت.
روونشیكردەوە، لەنێو ئەو بەڵگانەی كە پێویستە پێشكەشی بكات، لەپێناو ئەندامبوونی لە یەكێتی ئەوروپاو پابەندبوون بە سیاسەتەكانی، جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای ئەوروپایە بۆ مافەكانی مرۆڤ و ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی گەلانی دیموكرات و عوسمان كافالای بزنسمانە.
ئەوەشی خستەڕو، ئێستا یەكێتی ئەوروپا دەیەوێت ئەوە ببینێت، كە لێدوانەكانی ئەنكەرە، تەنها وتەی رووت نەبوون و بەڵێنەكانشی جێبەجێ بكات سەبارەت بە چاكسازیی كە لەسەرەتای پرۆسەی داواكردنی بۆ ئەندامبوونی تەواو لە یەكێتییەكە رایگەیاندبو.
جەختشیكردەوە لە پێویستیی گەڕانەوەی سەرۆك شارەوانییە كوردەكان بۆسەر پۆستەكانیان كە لەئەنجامی هەڵبژاردەنەكان بەدەستیانهێنابو.
دووپاتشیكردەوە كە ناكرێت ، هەر كەسێك رەخنە لە دەسەڵات بگرێت بە تیرۆرست تۆمەتبار بكرێت.
وەك ئاماژەیەكش بۆ ئازادكردنی خوێندكارانی زانكۆی بۆسفۆر، داوای كرد ئەو خوێندكارانە ئازادبكرێن كە خۆپیشاندانیان دژی دامەزراندنی سەرۆك زانكۆكەیان ئەنجامدابو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP