وەزارەتی پلاندانانی عیراق: ساڵی پار ڕێژەی گەشەی دانیشتوان 2.6% بووە

عێراق
12:47 - 2021-01-13


وەزارەتی پلاندانانی عیراق  رایگەیاند، ساڵی رابردوو ژمارەی دانیشتوانی عیراق گەیشتووەتە سەرووی 40 ملیۆن كەس.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2020، گەیشتۆتە  40 ملیۆن و 150 هەزار كەس، لەو رێژەیەش لە49.1% لە رەگەزی مێ و، لە50.5% رەگەزی نێرن.
بەگوێرەی ئامارەكە، لە 56.5% دانیشتوانی عیراق لە تەمەنی (15بۆ65) ساڵن، لە40.4% لە تەمەنی یەك ساڵ بۆ 14 ساڵین و رێژەی كەسانی سەرووی 65 ساڵش دەگاتە 3.1%.
هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان، لە ساڵی 2020دا، ڕێژەی گەشەی ژمارەی دانیشتوان 2.6% بووە.
ساڵانە لە نێوان 850 بۆ یەك ملیۆن كەس بە ژمارەی دانیشتوانی عیراق زیاد دەبێت و بەم پێیەش پێشبینی دەكرێت لە 2030دا ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكە بگاتە سەرووی 50 ملیۆن كەس.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP