وەزیری پێشمەرگە پێشوازیدەكات لەگەورە راوێژكارانی سەربازیی بریتانیا

کوردستان
14:52 - 2021-01-13

وەزیری پێشمەرگە پێشوازیدەكات لەگەورە راوێژكارانی سەربازیی بریتانیا
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ گەورە راوێژكارانی سەربازیی بەریتانیا لەكونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر گفتوگۆیانكرد دەربارەی چوار پڕۆژەی یاسای پێشنیاركراوی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەسەر ستراتیژیەتی بەرگریی، بەپیشەیی بوونی هێزەكانی پێشمەرگە و چاودێریی و بەدواداچوونی سەربازیی.
ئەمڕۆ 13ی 1ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، راوێژكاری باڵای بەرگریی بەریتانیا و مێجەر ستیڤ، راوێژكاری سەربازیی ئەو وڵاتە لەكونسوڵخانەی گشتیی ئەو ووڵاتە لەهەولێر كۆبوونەوە.
وەزیری پێشمەرگە، جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی و بایەخی پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو راوێژكارانی سەربازی بەریتانیا لە پێشخستن و گەشەكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرزكردنەوەی توانستی سەربازی و لۆجیستیەوە.
كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، دووپاتیكردەوە كە ئامانجی سەرەكی ئەوان وەك راوێژكارانی سەربازیی بەریتانیا لەهەولێر، سەرخستنی پڕۆژەی چاكسازیی وەزارەتەو لەوڕوەشەوە بەریتانیا بەقورسایی زۆر كار لەسەر یەك بەیەكی پڕۆژە پەسندكراوەكان دەكات. كە دواجار دەبێتە دەسكەوتێكی مەزن بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
كۆبوونەوە، بڕیاریدا دەست بكرێت بە شیكردنەوەو جێبەجێكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كە پیشەییی بوونی  پێشمەرگەو راستەرێگەی بەرگریی سەربازیی لێدەكەێتەوە، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ بنەما سەرەكییەكانی پێكهێنانی سوپایەكی سەردەمیانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP