سوپای ئێران لە كەناراوەكانی دەریای عومان و باكوری زەریای هیند مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات

جیهان
15:07 - 2021-01-13


هێزە دەریاییەكانی ئێران، لە كەناراوەكانی دەریای عومان و باكوری زەریای هیند مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران هێزەكانی دەریایی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ چوارشەممە مانۆڕێكی سەربازیاین لە ژێر ناوی هێزی 99 لە كەناراوەكانی دەریای عومان و باكوری زەریای هیند ئەنجامدا.
مانۆڕی هێزی 99 ی ئێرانی بەسەرپەرشتی هەریەكە لە محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران و سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، ئەنجامدراو نوێترین كەشتی و ژێردەریایی جەنگی ئێران لەگەڵ جۆرەها موشەك، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مەشقی هێزە سەربازییەكان نمایشكران.
هەر ئەمڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كەشتی "مەكران"ی رەوانەی كەنداوی عەرەبی كرد، كە گەورەترین كەشتییە و لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەشەوە كەشتیەكە وەرگیرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP