راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی یانەكەی بۆ جامی سووپەری ئیسپانیا ئاشكرا كرد

وەرزش
15:24 - 2021-01-13

بۆبەشداریكردن  لە یارییەكانی جامی سووپەری ئیسپانیا كەوابریارە  لەرۆژانی داهاتوودا ركابەرییەكانی دەست پێبكات ، رۆناڵد كۆمانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی یانەكەی بۆ ئەو جامە ئاشكرا كرد.

كۆمان بۆ  رووبەروو بوونەوەی ریاڵ سۆسیدا لە قۆناغی نیوەی كۆتای جامی سوپەر بانگهێشتی رۆناڵد ئاراخۆی كردووە كەلەماوەی رابردوودا بەهۆی پێكانەوە لەریزەكانی بەرشەلۆنە دابراوە.

ئەمە جگەلەوەی  20 یاریزانی دیكە بانگهێشتی ئەو دیدارە كراون و   وەكو پیشەی هەمیشەی خۆی  لیۆنیل میسی  سەركردایەتی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP