ئێران ڤیدیۆی هێرشە موشەكییەكەی بۆ سەر ئەمریكا بڵاوكردەوە

جیهان
07:05 - 2021-01-16

بۆ یەكەمجار میدیاكانی ئێران ڤیدیۆی هێرشە موشەكییەی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێۆاق و هەریری پارێزگای هەولێر بڵاوكردەوە.
لەگرتە ڤیدیوكەدا كاتی دەستپێكردنی هێرشەكە و ئامادەكاریەكان نیشاندەدرێت، كە لەلایەن فەرماندەكانی سوپای پاسدارانەوە فەرمان دەكرێت بە ئەنجامدانی هێرشەكە.
هەشتی كانونی دوەمی ساڵی رابردوو لە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكاوە، ئێران زیاتر لە 19 موشەكی زەوی بە زەوی ئاراستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریری پارێزگای هەولێر كرد.
ئەوكات هێزەكانی ئێران رایانگەیاند، كە 80 سەربازی ئەمریكایان كوشتووە و سەدانی دیكەش برینداربون، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریكا  رەتیكردەوە و رایگەیاند تەنها 90 سەربازیان توشی لەرینەوەی مێشك بون و  هیچ سەربازێكیان نەكوژراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP