داعش لە جەلەولا پەلاماری هێزە ئەمنییەكان دەدات

کوردستان
07:15 - 2021-01-16

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند شەوی رابردوو تێرۆرستانی داعش لە ناوەڕاستی ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین هێرشیان كردە سەر بارەگای پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و رووبەڕووبونەوە لەنێوان هێرشبەران و هێزەكانی پۆلیس روویداوە.

ئەو سەرچاوەیە ووتی لەو هێرشەدا 4 پۆلیس كوژراون و دەستبەجێ‌ هێزەكانی سوپاش گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو تێرۆریستانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتن.
سەرچاوەكە رونیكردەوە هێزە ئەمنیە هاوبەشەكان پرۆسەیەكی پشكنینی بەرفراوانیان بۆ راوەدونانی تێرۆریستان لەسنورەكە دەستپێكرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP