ئەمڕۆ شەممە جارێكیتر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەپڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ئەنجام دەدرێت، بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی داراییش، دانیشتنەكە تەنها بۆ گوێگرتن دەبێت لەراو بۆچونی پەرلەمانتاران.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: دانیشتنەكانی ئەنجومەن بۆ خوێندنەوەی بەندەكانی پڕۆژە بودجەی 2021 بەردەوامە و لەكۆی 57 مادەیش، خوێندنەوە بۆ 40 مادە كراوە.
راشیدەگەیەنێت، 17 مادە لەپڕۆژە یاساكە ماون خوێندنەوە بكرێت، تاوەكو ئێستا تەنها گفتوگۆ لەبارەی مادەكانەوە كراوە و یەكلانەكراوەتەوە.
كۆچەر ئەوەشدەخاتەڕوو كە 5 لیژنە پێكهێنراون كار لەسەر كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەیش كۆبونەوەكانیان لەگەڵ وزارەت و دەستەكان دەستپێكردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP