بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجەو راپەڕین و گەرمیان دابینكرا

کوردستان
20:50 - 2022-06-16

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بڕی زیاتر لە ملیۆنێك  و 200 هەزار لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجەو راپەڕین و گەرمیان  دابینكرا.

رونیشیكردووەتەوە: دوای ئەوەی دڵنیاییماندا بەهاووڵاتیانی خۆشەویست كە وەك پارێزگای هەولێر و دهۆك دابین دەكریت، بەخۆشحاڵیەوە  ئیستا لەلایەن تیمی یەكێتی لە حكومەت پێیانڕاگەیاندم ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشكردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەست پێدەكات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەووردی چاودێری دابەشكردنی دەكەین لەگەڵ تیمی وەزارەتی  سامانە سروشتیەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP