كونسوڵی بەریتانیا لە سەردانێكیدا بۆ سلێمانی لایەنە سیاسییەكان و ئیدارەی پارێزگای شارەكەی بەسەركردەوە.
جێمس سۆرنتن كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا رایگەیاندوە سەردانی شاری سلێمانیم كردو لە نزیكەوە چاوم بە لایەنە سیاسییەكان و ئیدارەی پارێزگاو ئەكادیمی و رۆژنامەنوسان كەوت.
ئاشكراشی كرد لە سلێمانی میواندارییەكی باش و گەرمم لێكرا بەشێوەیەك كێشم زیادیكردوە، من كوردستانم خۆشدەوێت و بەردەوام وەسفی شوێنە سروشتییەكانی دەكەم، پێشتر لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بەریتانیا سەردانی ئەم شارەم كردبوو بەڵام ئەمە یەكەمجارمە دێمە گوێژە كە ئاو و هەوایەكی خۆش و سروشتێكی جوانی هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP