كەشناسی عیراق پێشبینی بەفر و بارانبارین دەكات

عێراق
08:49 - 2021-01-16

مەحمود عەبدوللـەتیف بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند لە رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە پێشبینی بارانبارینی مامناوەند و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت.
مەحمود عەبدوللـەتیف ئەوەشی خستەڕوو لە رۆژی چوار شەممەوە بارستە هەوایەكی ساردی سیبیری روو لە عیراق دەكات و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت بەجۆرێك لە ناوچە شاخاوییەكاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد ئەمڕۆ شەممە بەگشتی ئاسمان هەور دەبێت و پلەكانی گەرما لە خوار 10 پلەیە بەرۆژ و بەشەویش نزم دەبێتەوە بۆ سفری سەدی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە سبەینێ یەك شەممەوە ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP