هەرێمی كوردستان گەشت بۆ 21 وڵات قەدەغە دەكات

کوردستان
09:24 - 2021-01-16

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێك دەردەكات.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، قەدەغەی هاتوچۆ و گەشتكردن بۆ 21 وڵات راگەیەندراوە.
ئەو وڵاتانەش بریتین لە  بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆكسەمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا.
پێشتریش حكومەتی عیراق بەهەمان شێوە گەشتكردنی ئەو وەڵاتە قەدەغەكردبوو، بەو پێیەی جۆرە نوێكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەو وڵاتانەدا بڵاوبوەتەوە و بەغدا و هەولێریش دەیانەوێت بەم رێوشوێنانە رێگری لەگواستنەوەی بكەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP