ماریۆ گۆتزه و ئایندهۆڤن جیاده‌بنه‌وه
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه ماریۆ گۆتزه‌ی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی ئایندهۆڤن ریزی تیپه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه بۆنده‌كه‌ی گۆتزه‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له هاوینی 2024 كۆتایی پێدێت به‌ڵام بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی ته‌نها 4 ملیۆن یۆرۆیه، هه‌ربۆیه له ئێستادا یانه‌كانی فرانكفۆرت و به‌نفیكا و ئینته‌رمیامی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن. مۆندۆ روونی كردۆته‌وه هه‌ر 3 بۆنده‌كه بۆ گۆتزه گونجاوه، چونكه به‌هۆی فرانكفۆرته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و له به‌نفیكاش له ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆجیه شمیدت یاری ده‌كات كه پێشتر له ئایندهۆڤن راهێنه‌ری بووه و یانه‌كه‌ی ئه‌مریكاش خه‌ون و ئامانجی زۆرێك له یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كانی ئه‌وروپایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP