بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن وەك جێگری نوێی سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق بۆ كاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەكان دەستنیشان كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو لە بەغداد دەستبەكار دەبێت.
پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە بەشداری چاودێرو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP