ڤینیسیۆس ئه‌مه‌وی له باشترین یانه‌ی جیهان به‌رده‌وامبم
ئه‌مه‌وی له باشترین یانه‌ی جیهان به‌رده‌وامبم له یاریكردن، به‌م شێوه‌یه ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵا مه‌درید وه‌ڵڵامی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی دایه‌وه كاتێك رووبه‌ڕووی پرسیاری نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌یان لێ‌كرد له‌گه‌ڵا یانه‌ی ریاڵا مه‌درید ، ئه‌م وه‌ڵڵامه‌ش په‌یامێكی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلیه بوو كه ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له هاوینی 2024 كۆتایی پێدێت ئاراسته‌ی ماڵی شاهانه‌ی كرد‌و چه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له یانه‌كه‌ی، له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ڤینیسیۆس تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی جۆنی كالافات به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی یانه‌ی ریاڵا مدرید كه چۆن بۆ سۆراغی ئه‌و رۆیشتوه‌ته به‌رازیل و بۆندی له‌گه‌ڵا ئه‌نجامداوه، له كۆتاییدا به‌رازیلیه مه‌دریدیه‌كه ووتی له گه‌ڵا سامبا زیاتر له له پێشه‌وه یاری ده‌كه‌م چونكه تیتی راهێنه‌ر شێوازی هێرشبردنی به‌رده‌وام په‌یڕه‌وده‌كات ، به‌پێچه‌وانه‌وه له مێرینگی زیاتر ده‌گه‌ڕێمه دواوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP