رایان گیگز ماڵئاوای كرد
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ده‌ست درێژكردنه سه‌ر هاورێ كچه‌كه‌ی رایان گیگزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ ی ئه‌و وولاته‌وه له‌ئه‌ركی مه‌شق وراهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دوورخرایه‌وه ئه‌مرۆ گیگز به‌رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی راگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی مه‌شق وراهێنانی وێلز بووه‌و له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ر تاوه‌كو له‌رێگای دادگاوه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه‌ن به‌درۆ بخاته‌وه ،گیگز ئاشكرای كردووه به‌هۆی زۆری كه‌یسه‌كانی دادگاوه نه‌توانراوه له‌كاتی خۆیدا كه‌یسی ئێمه یه‌كلا بكرێته‌وه به‌ڵام هێشتا گه‌شبینم چوونكه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆهه‌موو لایه‌كی ده‌سه‌لمێنم كه‌پیاوێكی توند و تیژ نیم و رێز له‌هاورێ و كه‌سه نزیكه‌كان ده‌گرن و ده‌ستدرێژیان ناكه‌مه سه‌ر .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP