ناصر خلێفی : گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ زێدان نه‌كردوه
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی لۆ باریزیان هۆكاری كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتۆگۆی له گه‌ڵا راهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی نیس ئاشكرا كرد‌و ره‌تیكرده‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵا زه‌ینه‌دین زێدان كردبێت، خلێفی ووتی خۆشه‌ویستیم بۆ زێدان هه‌یه ئه‌و یاریزانێكی نمونه‌ی بوو، پێگه‌ی خۆی هه‌یه له دڵی هه‌مووان، ئه‌و راهێنه‌رێكی تایبه‌ته بۆ سێ جار له سه‌ر یه‌كتر نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام وه‌كو یانه‌ی سانجێرمان هیچ قسه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵا زێدان نه‌كردوه له سه‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌مان، سه‌رۆكه قه‌ته‌ریه‌كه‌ی یانه پاریسیه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه رێز له یانه‌ی نیس ده‌گرن و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانی كریستۆڤـ گالتێر ده‌ستپێكردوه و به‌ربژێركردنی ئه‌و راهێنه‌ره‌یش بڕیارێكی دروسته و دروشمی خه‌ونه گه‌وره‌كه‌یش شتێكی باشه به‌ڵام ده‌بێت واقعیانه بیربكه‌ینه‌وه و له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوویدا كاری جوان و باشمان كردوه و له‌هه‌مووی گرنگتریش ئه‌وه‌یه چۆن زیاتر په‌ره به یانه‌كه بده‌ین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP