ئۆلیڤه‌ركان : مانی هێرشبه‌رێكی ناوازه‌یه
تایبه‌ت به هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی سه‌نیگالی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپول بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشین ، ئۆلیڤه‌ركانی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه باڤارییه‌كه له كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌و له دوای ناساندنی سادیۆ مانی رایگه‌یاند ، زۆر دڵخۆشین وه‌ك یانه‌ی بایرن كه‌سه‌ركه‌وتوو بووین له په‌لكێش كردنی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 30 ساڵه ، پێم وایه مانی یه‌كێكه له هێرشبه‌ره ناوازه‌كانی جیهان و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی ئاستێكی نمونه‌یی پێشكه‌ش بكات.. ئۆلیڤه‌ركان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی مانێی كرد و ووتی : ئه‌و یاریزانێكی خێرایه له كه‌مترین هه‌لدا توانای تۆماركردنی گۆڵی هه‌یه ، پێمان وایه مانی له‌گه‌ڵ بایرن ده‌توانێت زۆرترین نازناو ده‌سته‌به‌ربكات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP