ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێرو بەئامادەبونی كارگێڕو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جەخت لەگرنگی رۆڵی یەكێتی كرایەوەو ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێت یەكێتی رۆڵی سەرەكی بگێڕێت لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكان.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێرو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردن لەو شارە، جەخت لەوەكرایەوە دەبێ بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی خزمەتی هەولێرو هەولێرییەكان بكرێت.
پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادو چارەسەركردنی كێشەی مووچەو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەت تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی وردو جدیان لەبارەوە كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP