ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی تر هەڵگرت

عێراق
17:14 - 2021-01-16

پەرلەمانتار مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمڕۆی كە لەرۆژی پێنج شەممەوە بەكراوەیی هێشتبووەوە بۆ رۆژێكی تر هەڵگرت.
ووتیشی دانیشتنەكە بۆ كاتێكی تر هەڵگیراو وادەی دانیشتنی داهاتوو دەستنیشان نەكرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی كراوەی ژمارە 34ی دەستپێكردەوە بەمەبەستی دەنگدان بە چەند پرۆژە یاسایەك و بەردەوامیدان بەتاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2021.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP