لەچوار پارێزگای عیراق 10 تیرۆریست دەستگیردەكرێن

عێراق
18:10 - 2021-01-16

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لەبەیاننامەیەكدا دەستگیركردنی 10 تیرۆریست و دۆزینەوەی حەشارگەو چەك و تەقەمەنی داعش لە چوار پارێزگای عیراق رادەگەیەنێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رونیكردۆتەوە هێزێكی دەزگای دژەتیرۆر لەپرۆسەیەكدا لەناوچەكانی حەویجە لەكەركوك و شەرگات لەسەڵاحەدین و كەرمە لە ئەنبار و تاجی لەبەغداد 6 تیرۆریستی مەترسیدارو داواكراوی داعشی دەستگیركردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لەبۆسەیەكدا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین هێزێكی حەشدی شەعبی 4 تیرۆریستی داعشی دەستگیركردوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرایكردوە بارەگای پێشكەوتوی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان لەكەركوك لەوادی ئەبو شەحمەو ناوچەیەكی نزیك فرۆكەخانەی زباع 7 حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی دۆزیوەتەوە كە شوێنی خەوتن و كەرەسەی چێشتلێنان و جل و بەرگری سەربازیی و مەوادی پزیشكیی و سووتەمەنی و چەك و تەقەمەنییان تێدا بووە.
هەروەها دەستگیراوە بەسەر ماتۆرسكیلێك و بۆمب و مۆبایل و چەندین كەرەسەی دیكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP