مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رۆژنامەنوس ئیبراهیم باجەڵان بەسەردەکاتەوە

کلتور
14:50 - 2022-06-25

ئەمرۆ وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لەسەر ڕاسپاردەی ستران عبدلله لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن، رۆژنامەنوس و میژوونوسی شاری خانەقین مامۆستا (ئیبراهیم باجەڵان) ی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی یان پرسی چەپکە گوڵی رێزو وەفای مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی پێشکەشی کرا.

لای خۆیەوە مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان سوپاسی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی، راشیگەیاند ئەوەی لە رابردوو نوسیویەتی لە رێگەی کتێب و بەڵگە میژوویەکانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری خانەقین بووە .

مامۆستا ئیبراهیم باجەڵان لە ساڵی 1944 لە ئاوايی گەورە لە ناوچەی بن کورەی سەر بەقەزای خانەقین لەدایک بووە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دوای کردوە لە ساڵی 1952 چووتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی نوعمانی سەرەتايی  و ناوەندی ئێوارانی هەر لە خانەقین خوێندوە لە ساڵی 1958 دەستی داوەتە نوسین هەموو کات پشتگیری چینی رەنجدەرانی هیزی بازووی کردوە مامۆستا ئیبراهیم خاوەنی کتێبخانەیەکی بەنرخەکە کە چەندین نوسین و بەڵگەی میژووی تیدایە کۆتا کتێبی بە ناوی خانەقین میرات و شارستانییەت، بە هاوبەشی لەگەڵ عومەر عەلی شەریف بە چاپ گەیاندوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP