هێزەكانی ئەمریكاو شەڕڤانان لە خۆرهەڵاتی سوریا مەشقی سەربازیی هاوبەش دەكەن.
لەو روەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە لەرۆژی پێنج شەممەی رابردوەوە لەنزیك كێڵگەی غازی كۆنیكۆ لەدێر ئەلزوری خۆرهەڵاتی سوریا مەشقی سەربازیی لەنێوان هێزەكانی ئەمریكاو شەڕڤانانی هەسەدە دەكرێت و تێیدا چەكی گەورەو مامناوەند بەكارهێنراوە.
روانگەی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەپێی زانیارییەكان پێشتر هەردوولا لەنزیك كێڵگەی نەوتی عومەر پێكەوە مەشقی سەربازیی دیكەیان كردوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP