پۆلیسی فیدراڵی تیرۆریستێكی داعش لەكەركوك دەستگیردەكات

کوردستان
07:16 - 2021-01-17

ئەمڕۆ یەك شەممە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی سەر بەداعشی راگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە هێزێكی لیوای 10ی فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی لە بۆسەیەكدا لە ناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك تیرۆریستێكی داواكراویان بەماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركردوە ئەویش پشتبەستن بەزانیاری هەواڵگری ورد.
پۆلیسی فیدراڵی رونیشیكردەوە لەلێكۆڵینە سەرەتاییەكاندا دەركەوتوە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە چەندین پۆستی لە نێو تاقمی داعش هەبووە لەوانە گواستنەوەی كەسەكان لەنێوان كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە كە بەویلایەتی عیراق ناودەبرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە تیرۆریستەكەی داعش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان بەرامبەری.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP