موشەك و چەندین كەرەسەی سەربازیی لە قەزای دوبز دەدۆزرێتەوە

کوردستان
08:16 - 2021-01-17

دەزگای هەواڵگری و لێَكۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاند لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لە قەزای دوبزی سەر بەپارێزگای كەركوك دەست بەسەر موشەك و سەكۆی موشەك هاویشتن گیراوە.
دەزگای هەواڵگری و لێَكۆڵینەوەی فیدراڵی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە هێزێكیان پرۆسەیەكی ئەمنیی لەناوچەیەكی چۆڵی گوندی سدرەی قەزای دوبزی سەر بەپارێزگای كەركوك جێبەجێكردوەو لە ئەنجامدا دەست بەسەر دوو سەكۆی موشەك هاوێشتن و 6 موشەكی مامناوەند و كەرەسەی سەربازیی جۆراوجۆر گیراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پرۆسەی هەڵگرتنی كەرەسە سەربازییەكان بێ‌ هیچ زیانێك كۆتاییهاتوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP