وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

کوردستان
08:50 - 2021-01-17

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند رۆژی یەك شەممە 24-1-2021 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینی 21% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەكانیش بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو 50% دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لەساڵی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت لە 3-12-2020 مووچەی مانگی 10 ی ساڵی رابردووی وەرگرت و بەو پێیەش تا ئەمڕۆ ماوەی 44 ڕۆژە حكومەتی هەرێم مووچەی دابەشنەكردووە و تا ئەو ڕێكەوتەی كە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندووە كە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت دەكاتە 51 ڕۆژ كە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP