موسڵ.. لێپرسراوێكی شارەوانی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیردەكرێت

عێراق
08:58 - 2021-01-17

ئەمڕۆ یەك شەممە سەرچاوەیەكی پۆلیسی ناوخۆی موسڵ رایگەیاند هێزێكی ئەمنی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی نەسر، بەڕێوەبەری كەرتی شارەوانی نەسری لە قۆڵی چەپی شاری موسڵ دەستگیركردوە.
ئاژانسی شەفەق نیوز لەزاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردەوە پرۆسەی دەستگیركردنەكە بەپێی یاداشتێك بووە كەلەلایەن دادگای عیراقەوە دەرهەق بەو بەرپرسە دەرچووە.
سەرچاوەكە هیچ وردەكارییەكی زیاتری سەبارەت بەو پرۆسەیە نەخستۆتەڕوو.
جێی باسە شاری موسڵ نزیكەی یەك مانگە هەڵمەتی دەستگیركردنی بەرپرسان لەبارەی دۆسێی گەندەڵی دارایی و ئیداریی بەخۆوە دەبینێت و لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەكان و دەستەی دەستپاكی پارێزگای نەینەوا زیاتر لە 20 تۆمەتباریان دەستگیركردوە لەنێویاندا فەرمانبەری شارەوانی هەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP