د. سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا 6 هەزار و 16 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 86 هەڵگری ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ووتی تاكو ئێستا یەك ملیۆن و 330 هەزار و 411 كەس لەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و لەو ڕێژەیەش 56 هەزار و 803 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و یەك ملیۆن و 119 هەزار و 137 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئێستادا 4374 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP