لە عیراق كارتی بایۆمەتری دەبێتە ناسنامەی رەسمی

عێراق
11:57 - 2021-01-17

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كارتی بایۆمەتری بكاتە ناسنامەیەكی رەسمی بۆ هەڵگرەكەی.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە گشتاندنێكیدا، بڕیاریداوە كارتی بایۆمەتری درێژخایەنی هەڵبژاردن ببێتە یەكێك لە بەڵگەنامە رەسمییەكان بۆ سەلماندنی باری كەسێتی لە گشت فەرمانگەكانی دەوڵەتدا.
بڕیارەكە داواشی لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا كردوە زانیارییە بایۆمەترییەكانیان لە ماوەی 60 رۆژدا نوێبكەنەوە و كارتی بایۆمەتری درێژخایەنی هەڵبژاردن بەدەست بهێنن و بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی شوباتەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP