فه‌همى بورهان پێشوازی كرد لە کونسوڵی گشتی ئیمارات

کوردستان
18:20 - 2022-06-28

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ستافێکی ئەنجومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازیانکرد لە احمد ابراهيم الظاهري کونسوڵی گشتی شانشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

سەرەتا فەھمی بورھان سەرۆکی دەستە، باسی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد، بە تایبەتی دوای هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە ئەم ناوچانە ڕووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە. هەروەها تیشکی خستەسەر بوونی پێکھاتە و کلتور و زمانی جیاواز لەم ناوچانە بەڵام ڕۆحییەت و پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی بەھێز پێکەوەژیانێکی ئاشتییانەی ڕەخساندووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تێڕوانینێکی ڕوونی ھەیە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە. سەرۆکی دەستە گووتی "بەباشی دەزانین سوود لە ئەزموونی پێشکەوتووی شانشینی ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی وەربگرین لەڕووی ژێرخانی ئابوورییەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچانە.

لای خۆیەوە احمد ابراهيم الظاهري کونسوڵی گشتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، باسی لە ئەزموونی وڵاتەکەیان کرد، وە گووتی "حەزدەکەین سەردانی ئەم ناوچانە بکەین، تا لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ناوچەکە و ڕەوشی ژیانی دانیشتوانی ئەم ناوچانە بین. ھەروەھا لاری نەبوونی لە بەرامبەر پێشنیارێکی سەرۆکی دەستە نیشاندا، بۆ دروستکردنی ھەماھەنگی لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێویست لەم ناوچانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP