ماتیاس دی لێخت یۆڤی جێده‌هێڵێت
مارۆیسۆ ئێریڤابینی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماژه به رۆێشتنی ماتیاس دی لیخت به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی ده‌كات له ریزه‌كانی یۆڤانتۆس، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یوڤی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت رایگه‌یاند، مه‌حاڵه به‌رگری له مانه‌وه‌ی یاریزانی بكه‌ین كه خواستی رۆیشتنی هه‌بێ له یۆڤانتۆس، به‌ڵام به‌مه‌رجێك رۆیشتنی به ره‌زامه‌ندی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌بێ، بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باسیان له رۆیشتنی ئه‌و به‌رگریكاره هۆڵه‌ندیه كردبوو كه ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی هاوینی 2024 كۆتایی پێدێت بۆ ریزه‌كانی چێڵسی، له مباره‌یه‌وه ڤابریزیۆ رۆمانۆ بریكار له گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌وروپا له تویتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه دی لێخت و ناسان ئاكای ئه‌و دوو به‌رگریكاره هۆڵه‌ندیه‌ی یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی تۆماس تۆخێل ده‌بن له مێركاتۆی هاوینه‌دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP