خاتوو شاناز بۆ کچانى سلێمانى هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق: سەرکەوتنتان سەرکەوتنى کورد و سەرکەوتنى سلێمانییە

وەرزش
17:53 - 2022-06-30

خاتوو شاناز بۆ کچانى سلێمانى هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق:   
سەرکەوتنتان سەرکەوتنى کورد و سەرکەوتنى سلێمانییە و سەربەرزم پێتان


خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک) بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی جامی هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا، خەڵاتى رێزلێنان بەکچە یاریزانەکانى هەڵبژاردەکەى لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى دەبەخشێت و پشتیوانی بۆ جێبەجێکردنى داواکانیان دەردەبڕێت و دەڵێت: سەرکەوتنتان سەرکەوتنى کورد و سەرکەوتنى سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.
لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٢، لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لەشارى سلێمانى بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارودۆخى یاریزانەکانى پرسیەوە و لەسەر داوا و پێشنیازێکیان، بەڵێنى پێدان پشتیوانیان بکات بۆئەوەى لەهۆڵێکى وەرزشی سلێمانى بتوانن راهێنان بکەن و شوێنى تایبەتیان هەبێت تا کچانى شارى شاران ئاست و تواناى وەرزشیان زیاتر پەرەپێبدەن و لە تۆمارکردنى سەرکەوتنى زیاتر بەردەوام بن، پشتیوانتان دەبم.
خاتوو شاناز وتیشى: ئەم سەرکەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستکەوتێکی ترى مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بوارى وەرزش و زۆر دڵخۆشم و سەرکەوتنتان سەرکەوتنى کورد و سەرکەوتنى سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، کچانى سلێمانى هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق، باسى بارودۆخى وەرزش و کچانى وەرزشکاریان کرد و سوپاسگوزارى خۆیان دەربڕى بۆ هەڵوێست و بەسەرکردنەوە و پشتیوانیەکانى خاتوو شاناز بۆ بوارى وەرزش و بەتایبەت کچانى وەرزشکار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP