ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان
14:37 - 2021-01-17

هێزه‌كانی ئاسایش له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تی دزیكردنی له‌ دوو ماركێت دراوه‌ته‌پاڵ. 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان له‌ناحیه‌ی شۆڕشی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكیان به‌ناوی (ٲ.م.و) ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ كاری دزیكردنی له‌ دوو مارێكت له‌ناو ناحیه‌ی شۆڕش و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامداوه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ كرا به‌و پێیه‌ی له‌وێ‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌پێی مادده‌ی ( 443 ) له‌یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP