ئێران سورە لەسەر چاكردنەوەی تاقی كیسرا لە بەغداد

عێراق
15:02 - 2021-01-17

عەلی ئەسغەر مونسان وەزیری ئاسەوار و ڕۆشنبیری ئێران رایگەیاند: چاككردنەوەی تاقی كیسڕا لە شاری بەغدا 600 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەوێت و ئێران سورە لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە.  
وەزیری ئاسەوارو ڕۆشنبیری ئێران باسی لەوەشكردووە، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ دابینكردنی بودجە بەمەبەستی چاككردنەوەی تاقی كیسرا لە باشوری بەغدای پایتەختی عێڕاق. ڕونیشیكردۆتەوە: ئێران كەسانی شارەزا ڕادەسپێرێت بۆ سەردانیكردنی پێگەكەو بینینی، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و ئاسەواری عێراق، لەو بارەیەشەوە داوایەكی فەرمی ئاڕاستەی عێراق كردووە.  
كۆشكی ساسانییەكان لە عێراق بە "تاقی كیسرا لە ئێرانیش بە "ئیوان" ناسراوە، 30 كیلۆمەتر لە باشوری بەغداوە دوورەو لە ناوچەیەكی ئاسەواریی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ساسانیەكانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP