محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ئاڵنگاریه‌كانی !
ئاكۆ بیبانی
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی ، له دوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی و مانه‌وه له یانه‌ی لیڤه‌رپول.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یی ریدز و یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه له مێژوودا وه‌ك ئه‌فسانه ناوببرێت پێویسته ڕووبه‌رووی چه‌ند ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ببێته‌وه‌و كۆت و به‌ند و ژماره پێوانه‌ییه‌كان تێك بشكێنێت و ناوی فیرعه‌ونه میسریه‌كه له‌هه‌موو كوچه‌یه‌كی یارییگادا و له ئه‌نفێلد بنه‌خشێنێ .
یه‌كێك له كاره گه‌وره‌كانی سه‌ڵاح بۆ داهاتووی پێویسته ژماره‌ی گۆڵه‌كانی زیاد بكات ، له ئێستادا سه‌ڵاح خاوه‌نی 156 گۆڵه به‌درێسی یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه و پله‌ی نۆیه‌می گۆڵكارانی مێژووی یانه‌كه‌ی گرتوه ، پێویسته وه‌رزی داهاتوو ئه‌و یاریزانه 30 گۆڵ تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پێنجه‌م گۆڵكاری یانه‌كه‌ی ، گۆڵكاری مێژووی یانه‌كه‌ش ( ئیان راچ ) ه به تۆماركردنی 346 گۆڵ .
یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه قورسه‌كانی محه‌مه‌د سه‌لاح به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونه ، پێویسته سه‌ڵاح ته‌واوی تواناكانی خۆی بخاته گه‌ڕ له پێناو ئه‌وه‌ی وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان دیاری بكرێت چونكه به‌ر له‌و له ساڵی 2001 مایكڵ ئۆینی هێرشبه‌ر وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان دیاری كراوه بۆیه سه‌ڵاح ده‌بێت ببێت به دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپول به‌و نازناوه گه‌شتبێت ،، له ئه‌فریقاش ده‌بێت به دووه‌م یاریزان له دوای جۆرج ویا له 1995 .
ئه‌ركه‌كانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح قورسه و پێویستی به ماندووبونه ، له دوای 30 ساڵ به هاوكاری ئه‌و یاریزانه ، لیڤه‌رپول گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سته‌یجی نازناوه‌كان و بوه پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ به‌ڵام ئه‌وه به‌س نیه جه‌نگی وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ مانیونایتد ده‌بێت! چونكه شه‌یتانه سوره‌كان خاوه‌ن زۆرترین نازناوی پریمه‌رلیگن كه 20 جاره ، لیڤه‌رپولیش خاوه‌ن 19 جامه بۆ یه ده‌بێت وه‌رزی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه یه‌كسان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌فسانه‌ی یانه سورپۆشه‌كه ده‌ركه‌وێت .
راسته سه‌ڵاح بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه تموحی جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای هه‌یه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ناوی خۆی چه‌سپاندوه كه ده‌ستی به‌ر جامی دوو گوێیه‌كه كه‌وتوه به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی ئه‌فریقی هه‌ن كه زیاتر له جارێك ئه‌و نازناوه‌یان بردۆته‌وه ئه‌وانیش ( ساموێل ئێتۆ سێ جار و جێرمی و سیدۆ كیتا ) كه هه‌ریه‌كه و دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان گه‌شتوون به‌و جامه .
له پریمه‌رلیگ ڕكابه‌رییه‌كی نوێ دروست بووه بۆ گۆڵكاری خوله‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیدار چه‌شنی رۆناڵدۆ و هاری كین و جێمی فاردی و سۆنگ مین سۆن بوونیان هه‌بووه به‌ڵام له وه‌رزی نوێ‌دا ئێرلینگ هالاندی نه‌رویژی و هێرشبه‌ری مان سیتی هه‌یه كه قه‌ناس و گۆڵكارێكی نمونه‌ییه و شه‌ری وه‌رزی نوێیان له‌سه‌ر تۆماكردنی گۆڵ ده‌بێت ، پیویسته سه‌ڵاح له‌و جه‌نگه‌ش براوه بێت تاكو ببێت به ئه‌فسانه‌ی لیڤه‌رپول
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP