هینریك مخیته‌ریان بوه یاریزانی ئه‌نته‌میلان
یانه‌ی ئینته‌ر میلان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی واژۆكردنی بۆندی له‌گه‌ڵ هینریك مخیته‌ریانی ئه‌رمینی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی رۆما راگه‌یاند. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه مخیته‌ریان به خۆرایی په‌یوه‌ندی به ئینته‌ره‌وه كردووه و ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی 2 ساڵه. به‌مه‌ش مخیته‌ریان ده‌بێته چواره‌م بۆندی نێراتزۆری كه له مێركاتۆی هاوینه ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌ویش پاش لۆكاكۆ و كریستیان ئه‌سڵانی و ئه‌ندریه ئۆنانا. جێی باسه مخیته‌ریانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له یانه‌ی رۆما یاریكرد و 117 یاری ئه‌نجامدا و 29 گۆڵی تۆماركرد و 28 پێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌شی گه‌یاندبووه هاورێكانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP