كیلینی له گه‌ڵ لۆس ئه‌نجه‌لۆس ئێفسی ده‌ركه‌وت
جۆرجیۆ كیلینی ئیتاڵی و به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی لۆس ئه‌نجه‌لۆس ئێفسی ئه‌مریكی به‌شداری یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی تیپه نوێیه‌كه‌ی كرد. كیلینی به توانایه‌كی جه‌سته‌یی باشه‌وه له راهێنانه‌كان ده‌ركه‌وت و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه له یه‌كه‌م یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به لۆس ئه‌نجه‌لۆس گالاكسی به‌شداری بكات. جێی باسه كیلینی ته‌مه‌ن 37 ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی 17 وه‌رز له یانه‌ی یۆڤانتۆس یاریكرد و له‌و ماوه‌یه‌شدا 9 جار جامی خولی سیریا ئه‌ی و 5 جامی ئیتاڵیا و 5 جامی سوپه‌ری ئیتاڵی به‌رزكردبوه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP