عیراق و هه‌رێم هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ك رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان راده‌گه‌یه‌نن

عێراق
10:59 - 2022-07-03

ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزی دیاریكرد .

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی بڕیاری له‌باره‌ی رۆژانی پشوی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ داوه‌، كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌، 9ی (ته‌مموزه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی (ته‌مموز) كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی دامه‌زراندنی كۆماری عێراق كۆتایی دێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،" ده‌وامی ئاسایی فه‌رمانبه‌ران له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ ".

پێشتر، هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌، هه‌فته‌ی داهاتووی وه‌ك پشووی جه‌ژنی قوربان راگه‌یاند .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP