عیراق داوا له‌ رێكخراوه‌كان و وڵاتان ده‌كات چاودێریی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكه‌ن

عێراق
15:12 - 2021-01-17

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق داوای له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و باڵیۆزخانه‌ عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان كرد چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عیراق بكه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه‌ جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ناوی 52 باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی و 19 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داوه‌ته‌ كۆمسیۆن و كۆمسیۆنیش به‌ ره‌سمی داواكاری پێشكه‌ش كردون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ گره‌نتیكردنی شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه‌ ده‌نرێت.
هاوكات عه‌بدولحسێن هنداوی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن ووتی یه‌كێك له‌ گرنترین ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ زامنكردنی شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت بوونی چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی پێشوتری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ گرنگی چاودێری و سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌و چاودێرییه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عیراقه‌ و شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ سودێكیان بۆ پرۆسه‌كه‌ نییه‌، خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش رووبه‌ڕووی چه‌ندین تانه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێشتر نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان تێیاندا چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP