كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات

عێراق
16:04 - 2021-01-17

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌و تێیدا پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات.  
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ره‌سمی نووسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق كردوه‌ و تیایدا پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت. 
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق پێشنیازی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كا. 
له‌ نووسراوه‌كه‌دا كۆمسیۆن ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌كو نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ناوی ده‌نگده‌رانی وەك هۆكارێك بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP