ریاز باكر موم به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه له‌كه‌ناری حه‌زره‌مه‌وت دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی مێژوویی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دوعن راگه‌یاند.
باكر موم ووتی ده‌سته‌كه زانیاری پێگه‌یشت له‌باره‌ی بونی ئه‌شكه‌وت كه له‌كاتی كاركردن له‌شاخێكی ناوچه‌ی مه‌شهه‌دی نزیك هه‌ردوو شاری ره‌بیون و ئه‌لهجره‌ین له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دوعن دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌هاوڕێیه‌تی حسێن ئه‌لعیدروس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌كه چووینه شوێنه‌كه و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك چه‌ندین گۆڕمان بۆ ئاشكرابوو كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ.
باكر موم رونیكرده‌وه كاركردن له‌و شاخه راگیرا له‌پێناو پاراستنی ئه‌و شوێنه‌وارانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP