گابرێل خیسۆس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌وه كرد
گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رسناڵه‌وه كرد. پێگه‌ی ره‌سمی یانه‌ی گانه‌رز بڵاویكرده‌وه خیسۆسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ته‌واو كردووه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری مه‌شق و راهێنانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو بكات و درێسی ژماره 9 ی پێبه‌خشراوه.. خیسۆس له ماوه‌ی 5 وه‌رزی رابردوو به‌شداری 236 یاری كردووه و 95 گۆڵیشی تۆماركردوه. لای خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی ئیندپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه بۆنده‌كه‌ی خیسۆس بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزه‌و به‌رامبه‌ر به 45 ملیۆن پاوه‌نده.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP