له‌گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان هه‌وڵی سوتاندنی زیندانه‌كه ده‌درێت و پۆلیس كۆنترۆلی زیندانه‌كه‌ی كردوه.
رائید سلێمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند سیسته‌می پێدانی مۆبایل به‌زیندانه‌كانمان گۆڕیوه‌و به‌شێك له زیندانییه‌كان ئه‌مه‌یان پێ ناخۆش بوه، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری زیندانییه‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانیوه و هه‌وڵیانداوه چه‌ند به‌تانییه‌كی ناو هۆڵی ژوره‌كه‌یان بسوتێنن، هه‌رزوو پۆلیسی زیندان چونه‌ته ژووره‌وه و توانیویانه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بیانوی ئه‌و هه‌وڵه‌ی زیندانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌بوه كه داواده‌كه‌ن دادگایی بكرێن چونكه پێیان وایه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌زیندانن و دادگاییكردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان دواكه‌وتوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان رونیكرده‌وه ته‌نها له‌یه‌ك هۆڵی زیندانه‌كه ئه‌م هه‌وڵه دراوه له‌لایه‌ن چه‌ند ئاژاوه‌گێڕێكه‌وه، به‌ڵام ڕێگه‌نه‌دراوه به‌تانی و كه‌لوپه‌له‌كان بسوتێنرێن و ئه‌و زیندانیانه‌ش له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه كه‌یسی تریان بۆ كراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP