وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق شێوازی تاقیكردنەوەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی ئاشكراكردو رایدەگەیاندوە ، تاقیكردنەوەی وانە سەرەكییەكانی خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگاكان بۆ وەرزی یەكەمی ئەمساڵ بەشێوەی ئامادەبون دەبێت لەناو پۆل و ئەو مادانەش كە سەرەكی نین بەشێوەی ئۆنلاین تاقیكردنەوەیان تێدادەكرێت.
لە راگەیاندراوێكیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ وەرزی دوەمی خوێندنیش وەزارەت بەگوێرەی رێكارەكان رێنمایی نوێ دەردەكات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو , وەك پابەندبون بەبڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی بڕیاردراوە رێژە ئامادەبونی خوێندكاران نابێت 25% ی توانای لەخۆگرتنی هۆڵەكان زیاتربێت،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP